ئاسایشی هەولێر: بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕێ لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە

کوردستان 10/10/2020

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی  هەولێر ڕایگەیاند، غازی ساڵح ئالیخان بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕێ لەلایەن پەکەکەوە  کوژراوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/ هەولێرەوە

کاتژمێر 5:30 ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2020/10/8 (غازی ساڵح ئالیخان) بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی، لە گوندی بیگداودا ، بەدەستێکی ڕەش تیرۆر کرا.

دوای لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن (پەکەکە) ەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردبوو.

وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهید (غازی ساڵح ئالیخان) ، بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیە دەکەین و ڕادەگەێنین کە ئەم کردەوە تیرۆرستییە بێ وەڵام نابێت.

هەروەها داوا لە هاونیشتمانیان و خەڵکی دڵسۆزی هەرێمی کوردستانیش دەکەین کە لە ئاست ئەم کارە تیرۆریستیە، هەڵوێستیان هەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا