هەڤاڵ ئەبوبەکر: دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێم و فیدراڵ چارەسەرکردنی موچە بێت

درێژتر لە هەواڵ 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هیوادارین لە رێگەی کۆبونەوەوە کێشەکان چارەسەر بکەن و چی دیکە هیچ کەسێک ناچار نەبێت بۆ موچە خێمە هەڵبدات.

لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئومێد دەكەم ئەمە راچڵەكاندنی بەرپرسان بێت و چاوەڕێی خراپبونی باری تەندروستی ئەمان نەكەن، بەڵكو باری ناتەندروستی حكومڕانی راست بكەنەوە تا كەس جارێكی دیكە ناچار نەبێت بۆ موچە خێمە هەڵبدات و هەڵوێستی نیشتمانی بنوێنێت.

ئەمەشی وت: داواکارم لەنوێنەرانی کورد لە بەغدا، حکومەتی هەرێم، پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی دارایی هەرێم و فیدراڵ لەبری دەرکردنی بەیاننامە و بڵاوکردنەوەی لە سۆشیال میدیا، لەرێگەی کۆبونەوەوە کێشەکان چارەسەر بکەن نەوەک چیرۆک بۆ ئێمە باسبکەن.

زیاتر: سەبارەت بە تەوتین هەڤاڵ ئەبوبکر رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ تەوتین کردنی موچەین، ئەمەش لەکاتێکدا دەبێت کە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی ناردبێت، حکومەتی فیدراڵ قۆناغی یەکەم کە ناردنی موچەیە تاوەکو ئێستا جێبەجێی نەکردوە.

چی تر: دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت و پەرلەمانی هەرێم و فیدراڵ، بۆ چارەسەرکردنی موچە بێت و ناکرێت چاوەڕێی شکاندنی بایکۆتی مامۆستایان بن بەهۆی برسێتییەوە.

وتیشی: ئەگەر جیاوازی چینایەتی نەکرێت و بەشێوەیەکی داپەروەرانە خزمەتی هەموو لایەک بکرێت و سەرجەم توێژەکان بە یەکسانی بژین، کەس داوای موچە ناکات، داواکارم لەبری ئەوەی لە وڵاتانی جیهان بن، بچنە بەغدا و تاوەکو ئەم کێشەیە چارەسەر نەکەن نەگەڕێنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا