پەرلەمانتارێکی عێراق: چەند دەستێک لەناو حکومەتدا هەوڵی مایەپوچبوونی عێراق دەدەن

عێراق 26/10/2020

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی عێراق  رایگەیاند، چەند دەستێک لە ناو حکومەتدا هەوڵی مایەپوچبوونی دەوڵەت دەدەن و عێراق بەرەو دۆخی شکستی ئابوری دەبەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەم، عەبدلهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند،چەند دەستێک هەیە لە ناو حکومەتدا هەوڵی مایەپوچبوونی دەدەن تا بەرەو شکستی ئابوری ئاڕاستەی بکەن.

پەرلەمانتارەکە باسیلەوەشکردووە، هەموو ئەو ژمارانەی یاسای قەرزکردن پشتی پێدەبەستێت، وردنین و وەزیری دارایی عێراقیش بە تەواوی ژمارەی فەرمانبەرەکانی عێراقی لەبەردەست نییە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشداوە، دوای شکستی ئابوری عێراق و مایەپووچبوونی، ئەوا هەموو پرۆسە سیاسیەکانی وڵاتەکەش هەرەس دەهێنن وئەم ئاڕاستەیەی ئێستا عێراق پێیدا دەڕوات بەرەو چاکسازی نییە، بەڵکو مایەپووچ بوونە.

 بەهۆی بەردەست نەبوونی زانیاری روون لەسەر خەرجی و ژمارەی تەواوی فەرمانبەران، ئەوان ناتوانن پلانێک دابنێن بۆ پرۆسەی قەزرکردن کە ئایا ناوخۆیی دەبێت یان دەرەکی بە وتەی عەبدولهادی سەعداوی پەرلەمانتار.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا