کەمێک لەمەوبەر نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
نەشوان جەلال، بەرپرسی نوسینگەی نەجمەدین کەریم بە BMC، راگەیاند، ئەمڕۆ نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
روونیشیکردەوە، بڕیارە بیهێننەوە کوردستان و هەر لەوێ بەخاکبسپێردرێت.
نەجمەدین کەریم لەدایکبوونی ساڵی ١٩٤٩ی شاری کەرکوکە، بڕوانامەی بەکارلیۆسی لە پزیشکیدا بەدەستهێناوە.
ماوەیەک بوو بەهۆی توشبوونی بە جەڵتە، لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا لەژێر چاودێری چڕی تەندروستیدا بوو.