باشترین گیراوە بۆ سپیکردنەوەی پێست

تەندروستی 31/10/2020

Alternate Text

بەشێکی خانمان بەدەست تۆخبوونەوەی رەنگی پێستیانەوە دەناڵێنن، بۆ ئەمەش چەندین جۆر کرێمی تایبەت بەکاردەهێنن.

ئـێمە تەنها لێرەدا چەند پێکهاتەیەکی سروشتیتان پێ ئاشنا دەکەین، کە دەتوانیت بە کەمترین تێچوو خۆت لە تۆخبوونەوەی رەنگی پێستت رزگاربکەیت.

 

- بەکارهێنانی ئاوی لیمۆ: لە پێکهاتەی ئاوی لیمۆدا ترشێک هەیە کەیارمەتی سپیکردنەوە و رووناکردنەوەی خانەکانی پێست دەدات، جگە لە دەوڵەمەندی بە ڤیتامین سی کە ئەویش  هەمان سوودی هەیە . هەندێک ئاوی لیمۆ لەگەڵ کەمێک ئاودا تێکەڵ بکە پاشان بەجوانی بەلۆکە بیدە لە پێستت بۆ ماوەی ١٥ خولەک دواتر بەئاوی گەرم بیشۆ.

-  لیمۆو شیر : ئەگەر دەتەوێت پێستی هەموو لەشت سپی بێتەوە ئەوا کوپێک شیر لەگەڵ چەند قاشێک لێمۆ بکەرە ناو تەشتێک ئاوی شلەتێنەوە پاشان خۆتی پێ بشۆ.

- ماسکی هەنگوین و ماست: کەوچکێک هەنگوین لەگەڵ کەوچکێک ماست تێکەڵ بکە پاشان بیدە لە پێستت بۆ ماوەی ١٥ خولەک دواتربە ئاوی گەرم بیشۆ، دەتوانی هافتانە دوجار ئەمکارە ئەنجام بدەیت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا