لەدوای داواکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە دواخستنی کۆبوونەوەی تایبەت بە یاسای قەرزی دەرەکی گۆڕانکاری لە شێوازی کۆبوونەوەکەدا کرا.
زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە BMC راگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تەنها لەنێوان سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بەڕێوەدەچێت و ئێمە وەک یەکێتی بانگهێشت نەکراوین.
ئەم وتانەی زیاد جەبار دوای ئەوەی دێت، سەرەتا بڕیار بوو کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بە بەشداری فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی بایکۆتکردنی بەشێک لە فراکسیۆنەکان، مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا بە فەرمی داوایکرد کۆبوونەوەکە دوابخرێت.