زانیاری لەسەر بڕی بارانی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت

کوردستان 17/11/2020

لەلایەن: avin

Alternate Text

تا ئێستا لەبەشێک لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بڕی پێویستی باران باریوە و لەرووی کشتوکاڵیشەوە پەڵەی داوە.

ئاسۆ شێخ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەزەزانی سلێمانی بە BMC راگەیاند، ئەمساڵ لە بەشێکی ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی وەک شارباژێڕ و بەرزنجە، بڕێکی باش بارانباریوە.

روونیشیکردەوە، تا ئەم بەیانییە لە سنوری سلێمانی ١١٧،١ملم بارانباریوە، لە کاتێکدا پار ئەم کاتە ٧١،٢ ملم بارانباریبوو.

هاوکات کارزان لەتیف، لێپرسراوی هۆبەی کەشناسی لەبەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی بە BMC راگەیاند، لە هەر شوێنێک لەنێوان ٧٠-٨٠ ملم بارانباری دەتوانین بڵێین پەڵەی داوە.

ئاشکراشیکرد، لەبەشێک لە ناوچەکانی سنوری سلێمانی بارانی پێویست باریوە، بەڵام لە سنوری گەرمیان هێشتا پەڵەی نەداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا