عێراق ئاماری نوێی توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

عێراق 18/11/2020

لەلایەن: fatahh

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٢٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٩٦٧ چاکبوونەوە و ٢٧ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٢٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێ ٦٦٩ حاڵەتیان لە بەغدان.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕاشیگەیاندووە ، ٢٧ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.

  تا ئێستا ٥٢٦ هەزار و ٨٥٢ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١١ هەزار و ٧٩٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٤٥٥ هەزار و ١٧٦ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا