شارەزایانی بواری پزیشکی هۆشداری لە زیانەکانی خواردنەوە گەرمەکان لە کوپ و پەرداخی سەفەری و پلاستیکدا دەدەن.
توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ سەلماندوویەتی، خواردنەوەی قاوە و چای گەرم لەناو کوپی پلاستیکدا دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی جەستە بە ماددە قورسەکانی وەک، پلاديوم وكرۆم وکادميۆم، کە لەماوەیەکدا کاریگەرییەکانی لەسەر جەستە دەردەکەون.
توێژەران دەڵێن، کاتێک کەسێکی ئاسایی لە رۆژێکدا سێ کوپی پلاستیک چا یان قاوە دەخواتەوە ٧٥ هەزار دەنکۆڵەی پارچە پلاستیکییەکە دەچێتە جەستەیەوە.
هاوکات جەختلەوەشدەکەنەوە، بەکارهێنانی کوپی سەفەری نەک تەنها زیانی بۆ تەندروستی هەیە، جگە لە بەهەدەردانی پارە هیچ سوودێکی نییە.