فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران داوا لە گرووپە چەکدارییەکانی نزیک لە سوپای وڵاتەکەی دەکاتەوە هیچ جۆرە هێرشێک ئەنجام نەدەن.
ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتد پرێس بڵاویکردووەتەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەیی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران داوای لە گرووپە چەکدارییەکانی لایەنگیریان کردووە هیچ جۆرە هێرشێک و کردەوەیەکی بێزارکەر لە دژی ئەمریکا نەکەن.
قائانی ئاشکرایکردووە، بیانوو نەدەن بەدەست ترەمپەوە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی لەم ماوە کەمەی ویلایەتەکەی کە ماوییەتی.
ئەمە لە کاتێکدایە چەند سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرایانکردووە، هەفتەی رابردوو ناوبراو سەردانی عێراقی کردوە و لەگەڵ گروپە چەکدارە شیعییەکان کۆبووەتەوە، ئەمەش پاش ئەو دەنگۆیانە دێت کە باسیان لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکردەوە لەلایەن ئەمریکاوە.