ئەمشەو دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات

تەکنەلۆژیا 02/01/2021

Alternate Text

پێشبینی دەکرێت ئەمشەو، زەوی بگاتە نزیکترین خاڵ لە خۆرەوە کە تێیدا دووری نێوانیان ١٤٧ ملیۆن کیلۆمەتر دەبێت.

درەنگانی ئەمشەو دووی کانوونی دووەم، دیاردەی ئەستێرە کێشان لە بەرگە هەوای زەویدا روودەدات، کە پێشبینی دەکرێت لە هەر کاتژمێرێکدا نزیکەی ١١٠ نەیزەک بگەنە ناو بەرگە هەوای زەوی، زاناکان روونیشیانکردەوە کە لە دوای کاتژمێر ١٢ی شەودا دیاردەکە روونتر دەردەکەوێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی درەوشانەوەی مانگ زۆرە و رووناکییەکی زۆر پەخش دەکات، بۆیە دیاردەکە کەمێک ناروون دەبێت.

زاناکان ئاشکراشیان کرد کە لە ئەمساڵی ٢٠٢١ دا چەند دیاردەیەکی گەردوونی قەشەنگ روودەدەن کە یەکێکیان مانگی خوێناویە و لە ٢٦ی ئایاردا روودەدات، هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا و لەهەمان کاتدا دیاردەی سوپەر مون روودەدات کە لەم ساڵدا مانگ رەنگێکی سورباو و بە قەبارەیەکی گەورەتر دەردەکەوێت

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا