فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لەکاتی
ڕوودانی شەڕدا لەگەڵ ئەمریکا، هێرش دەکەنە سەر ئەو وڵاتانەشی کە بنکەی ئەمریکیان تێدایە.
حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە
، " ئێستا هێزی دەریایی سوپای پاسداران زۆر
بەهێزترە لە جاران و توانای زیاترە، ئامادەی وەڵامدانەوەى هەر هێرشێکە لەلایەن
دوژمنەوە ، ئەگەر دوژمن هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەوە گورزێکی توند و هاوشێوە وەردەگرێت."
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوو
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا زیادیان کردووە و ، ئێران دەڵێت زانیاری
هەواڵگری هەیە ئەمریکا دەیەوێت هێرش بکاتە سەری.
هەڕەشەکەی ئێران لە کاتێکدایە بنکەى ئەمریکا لە
زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکەدا هەیە و هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لەو ناوچانە.