سۆمۆ هەڵوێستی خۆی لەبارەی وەرگرتنی نەوتی هەرێم ئاشکراکرد

کوردستان 02/01/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، ئاماده‌ن نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بكه‌ن.

عه‌لا یاسیری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند،" هەرچەندە تا ئێستا هەرێمی کورستان هیچ بڕە نەوتێکی بە فەرمی رادەستی سۆمۆ نەکردووە، بەڵام ئامادەین نه‌وتەکەیان وه‌ربگرین و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ین، چونکە هه‌رێم هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌ وڵاتدا ".

ناوبراو راشیگەیاند، كێشه‌ی سیاسه‌تی نه‌وت و به‌ڕێوه‌بردن لە نێوان هەردولا هه‌یه‌، بڕیارە دۆسیه‌ی نه‌وتی هەرێم له ‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببردرێت، به‌ دیاریكراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی، كه‌ بۆ هه‌رێم و ناوه‌ندیش باشتره.

هاوکات، ئاماژەی بەوەشکرد، بەروارد بەو نەوتەی لە رێگەی سۆمۆە دەفرۆشرێت، هەرێم نه‌وتەکەی به‌ كه‌متر له‌ شه‌ش بۆ نۆ دۆلار ده‌فرۆشێت، کە بڕەکەی دەگاتە 430 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئه‌مه‌ش زیانه‌ به‌داهاتی وڵات.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ئەوەشیخەڕوو، بە گوێرەی رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 پێویستە هەرێم لە بەرامبەر وەرگرتنی شایستە داراییەکانی لە لایەن حکومەتی ناوەندە، رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا