عیرفان کەرکوکی: لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەر خەڵکی بێبەشن لە خزمەتگوزارییەکان

کوردستان 03/01/2021

لەلایەن: avin

Alternate Text

سکرتێری پارتی گەلی تورکمان لە کەرکوک دەڵێت، لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر خەڵکی کەرکوک لە خزمەتگوزارییەکان بێبەشن و دەسەڵاتی شارەکە خۆی سەپاندووەتە سەر هاوڵاتیانی شارەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، عیرفان کەرکوکی، سکرتێری پارتی گەلی تورکمانی کەرکوک بە BMC راگەیاند، ئێستای دۆخی کەرکوک گوزارشت لە دۆخی راستەقینەی شارەکە و گیانی پێکەوەژیانی هاوڵاتیانی ناکات.

روونیشیکردەوە، دەسەڵاتی ئیداری شارەکە خۆی سەپاندووە، لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە خەڵکی شارەکە لە خزمەتگوزارییەکان بێبەشن.

ئاشکراشیکرد، پرۆسەی تەعریبکردن لە سنوری پەلکانە  و سەرگەڕان بە چڕی دەکرێت، ئەو زەوییەیان تورکمانەکانن تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ خاوەنەکانیان.

داوایشیکرد، حکومەتی عێراق  و لایەنەکان رێکبکەون دۆخی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا