فڕاکسیۆنی یەکێتی: کەمال ئەتروشی کەسێکی شایستەیە بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان

کوردستان 06/01/2021

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فڕاکسیۆنی یەکێتی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی کانوونی دووەم، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ کەمال ئەتروشی وەکو وەزیری نوێی سامانە سروشتییەکان دیاریکرد و زیاد جەبارم سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەو بارەیەوە وتی، کەمال ئەتروشی کەسێکی شیاوە بۆ ئەو پۆستە.

ئەوەش راگەیەندرا، پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و فڕاکسیۆنی یەکێتی باپەند بووە بەو رێککەوتنانەی پێشوەختە ئەنجامدراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا