کۆیە.. کەسێک پاش ١٥ ساڵ لە ئەنجامدانی تاوانێک دەستگیرکرا

کوردستان 19/01/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

وتەبێژی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لە کۆیە رایگەیاند، پاش ئەوەی تۆمەتبارێک لە ساڵی ٢٠٠٦ تاوانێکی ئەنجامدا، رۆژی ١٥ ئەم مانگە لە کۆیە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ی کانوونی دووەم، شێرزاد مورشید، وتەبێژی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لە کۆیە بە BMC رایگەیاند، رۆژی هەینی رابردوو تۆمەتبارێک بە ناوی ( س . س) لە کۆیە دەستگیرکرا، کە ١٥ ساڵ بەر لە ئێستا تاوانێکی کوشتنی ئەنجامدابوو و رادەستی پۆلیس کرا.
ناوبراو راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە کەسێکی بە تەمەنە و بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە لایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.
هاوکات، عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە BMC راگەیاند، تۆمەتبارەکە لە سلێمانی داواکراوبووە و لەسەر بڕیاری دادوەر رەوانەی سلێمانی دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا