لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتوە کە شەپۆلێکی بەهێزی کۆرۆنا لە ئارادایە و پێشبینی مەترسییەکی زۆر دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" بەهۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە رێککارەکانی خۆپارێزی، ژمارەی توشبووان لە چەند رۆژی رابردوودا بەرزبووەتەوە".
روونیشکراوەتەوە:" لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەی چاکبووان کەمبووەتەوە، لە بەرامبەردا ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزبووەتەوە".
لەبارەی ئامارە نوێیەکان، وەزارەتی تەندروستی هۆشداریدا لە ئاڵۆز بوونی دۆخەکە و رایگەیاند کە ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوامبێت ئەوا کارەسات روودەدات و دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.