وەزیری تەندروستی عێراق: کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە عێراق بڵاوبۆتەوە

عێراق 15/02/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

وەزیری تەندروستی عێراق بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا گۆڕاوەکەی لە وڵاتەوکە راگەیاند و ئاماژە بە توندکردنی رێوشوێنەکان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٥ی شوباتی ٢٠٢١، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق رایگەیاند:" جەندین حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە تاقیگەی تەندروستی ناوەندی عێراق تۆمارکراوە و منداڵانیش توشی ئەو ڤایرۆسە دەبن".

ناوبراو راشیگەیاند:"جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان و مانەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیان رێژەی توشبوون بەو پەتایە کەمدەکاتەوە و لە سبەینێوە تیمەکانی تەندروستی پاڵپشت بەبڕیارەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە شەقامەکان دەبن و چاودێری دۆخی تەندروستی و سەپاندنی سزا بەسەر سەرپێچیکاران دەکەن.

ئەوەشیخستەڕوو:"هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازان کراوە بۆ ئەوەی چاودێری نرخی دەمامک لە بازاڕەکان بکەن و بڕیارەکانی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناش لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت".

هاوکات، وەزیری تەندروستی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا