مەترسییەکانی دەرمانی دژە هەوکردن چین؟

تەندروستی 17/02/2021

Alternate Text

راپۆرتە پزیشکییەکان ئاشکرایانکردووە کە ١٪ ئەو نەخۆشانەی دەرمانی ئایپۆپرۆفینی تایبەت بە کەمکردنەوەی ئازار و دژە هەوکردن بەکار دەهێنن، تووشی چەندین لێکەوتی لاوەکی دەبنەوە.
راپۆرتە پزیشکییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە دەرمانی ئایپۆپرۆڤین لە کاتی بەکارهێنانی لەسەر پێست لێکەوتە خراپەکانی کەمتر دەبن لەوەی لە رێگەی دەمەوە بخورێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە هۆی سەرئێشە و سەرلێشی و ئازاری گەدە.
هەندێک جار خواردنی ئایپۆپرۆڤین لێکەوتەی مەترسیداری دەبێت، لەوانەش دەرچوونی گۆڕینی رەنگی بۆ رەنگی رەش و دەرچوونی خوێن لەکاتی رشانەوە نیشانەی خوێن بەربوونی گەدەیە.
هاوکات، پەنەمانی پاژنەی پێ و دەرکەوتنی خوێن لە میزدا نیشانەی هەبوونی کێشەیە لە گورچیلەدا.
هەر وەها ئایپۆپرۆڤین دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری سینگ و سک و خراپی هەناسەدان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا