مۆبایلی براندە جیهانییەکان لە هەرێم بەرهەمدەهێندرێن

تەکنەلۆژیا 21/02/2021

Alternate Text

بازرگانان بەهۆی کەمی باجەوە مۆبایلی براندە جیهانییەکان لە ناوخۆی هەرێم بەرهەمدەهێنن و بە نرخێکی هەرزان هەناردەی دەرەوەی دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی شوبات، فەتحی محەمەد عەلی، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە BMC  راگەیاند:" بەشێک لە بازرگانان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان بەهۆی کەمی باجەوە مۆبایل لە ناوخۆی هەرێم بەرهەمدەهێنن و بە نرخێکی هەرزان هەناردەی دەرەوەی دەکەنەوە".

ئەوەشی راگەیاند:" هەرێمی کوردستان جگە لە چەند بەرهەمێکی کەم کاڵای هەناردەی نییە و ئەو بەرهەمانەش ناتوانێترێت لە لایەن حکومەتەوە وەک سەرچاوەی داهات بەکاربهێنرێت".

لەبارەی ناوی ئەو کۆمپانیا جیهانیانەی کە لە ناوخۆی هەرێم لەگەڵ بازرگانان مۆبایلەکانیان بەرهەمدەهێنن، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئامادەنەبوو زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا