نوێکردنەوەی تێلەگرام تایبەتمەندی بەکارهێنەرانی پارێزراوتر دەکات

تەکنەلۆژیا 27/02/2021

Alternate Text

کۆمپانیای تێلەگرام بە نوێکردنەوەی ئەپەکەی نهێنی و تایبەتمەندییەکانی بەکارهێنەرانی توندوتوڵتر دەکات.

ماڵپەڕی تەکنەلۆژی " THE VERGE" ئاشکرایکردووە:" نوێکردنەوەکانی تێلەگرام تایبەتمەندی سڕێنەوەی خۆکاری نامەکان لەخۆدەگرێت، کە پێشتر ئەم تایبەتمەندییە تەنها لە چاتەکانی کۆدکراودا بوونی هەبوو، بەڵام کۆمپانیاکە بە نوێکردنەوەی سیستەمەکەی ئەو تایبەتمەندییەی لە سەرجەم جۆرەکانی دیکەی چاتکردن پەسەندکردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە:" هاوکات لە نوێکردنەوەی ئەپەکەدا تایبەتمەندی دروستکردنی گروپ چاتیش زیادکراوە، کە تێیدا نهێنی و تایبەتمەندییەکانی بەکارهێنەران پارێزراوتر دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا