تەندروستی: دۆخەکە مەترسیدارە

عێراق 03/03/2021

Alternate Text

دوای تۆمارکردنی زیاتر لە چوار هەزار توشبووی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە.

عیماد حسێن ئەحمەد، ئەندامی تیمی هۆشداریکردن سەر بە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند:" لە سەرەتای شەپۆلی دووەم کۆرۆنا رۆژانە هەزار حاڵەتی توشبوون تۆماردەکرا، بەڵام لە ئێستادا زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە وەک لە دوایین ئاماردا ئاشکرا بووە کە نزیکەی چوار هەزار و ٧٠٠ توشبووی نوێ تۆمارکراوە".

وتیشی" عێراق چووەتە ناو قۆناغی خێرایی لە بڵاوبوونەوەدا و ئەمەش وامان لێدەکات پشتگیری قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بکەین بۆ حکومەت و پێشنیاریشی دەکەین". 

لەبارەی ڤاکسینەوە، ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراقی پابەندە بە دابەشکردنی ئەو ڤاکسینەی لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی دەکڕێتەوە، بەڵام پێویستە لەسەر هاوڵاتیان رێککارەکانی خۆپارێزی پەیڕەوبکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا