د. داهات حەوێزی، پزیشک و مامۆستای وانەبێژ لە کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی باسی ئەو گاریگەرییانە دەکات کە دوای بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرنۆنا رووبەڕووی بووەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢١، د.داهات حەوێزی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی رایگەیاند:" ئەمڕۆ ڤاکسینی کۆرۆنا وەرگرت و دوای ڤاکسینەکە هەستم بە هەندێ کاریگەری لاوەکی سادە کرد وەکو سەرئێەشە و ئازاری ماسولکە و هیلاکی کرد".
وتیشی:" بەڵام دواتر ئازارەکانی نەماون"، داواشی لە هەموو پزیشکان و کارمەندانی سەنتەرەکانی کۆرۆنا کرد کە ڤاکسین وەرگرن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ شەپۆڵی دووەمی کۆرۆنا".
لەبارەی هاوردەکردنی ڤاکسین بۆ هەرێم، داهات حەوێزی روونیکردەوە" لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆمەڵێک ڤاکسینی دیکە دەگاتە هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بەو هیوایەی بەشی کەسانی بەساڵاچوو و نەخۆشان بکات".