ئەم شەو پڕۆژە یاسای بودجە تێدەپەڕێت؟

عێراق 28/03/2021

لەلایەن: zhiar

Alternate Text

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا لایەنە شیعەکان رێکنەکەوتون و پێناچێت ئەم شەو پڕۆژە یاسای بودجە بخرێتە دەنگدانەوە.

ئەمشەوی یەکشەممە ٢٨ی ئازار، کاوە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی هیوا لە پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" بەشێک لە لایەنە شیعەکان پێیان وایە گەر بودجە تێبپەڕێت دەنگدانی پێشوەخت دەکرێت و  رێگرن لە خستنە دەنگدانی پڕۆژە یاساکە، پێناچێت ئەم شەو پڕۆژەکە تێبپەڕێت".
ئەوەشی راگەیاند:" ئەوان وەک فراکسیۆنی هیوا چەند ماددەیەکی پڕۆژەکەیان بەدڵ نییە بەهۆی ئەوەی دڵنیان لەوەی حکومەتی هەرێم پابەندی نابێت و دواتر حکومەتی عێراقیش بودجە نانێرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا