زەردەچەوە چەندین سوود بە لەش دەگەیەنێت

تەندروستی 07/04/2021

Alternate Text

زەردەچەوە بە دەرمانێگی گیایی گرنگ دادەنرێت بۆ دابەزاندنی کێش و دەربازبوون لەو پێکهاتە زیانبەخشانەی لەنێو لەشدا هەن.

ماڵپەڕی "لها"ی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە:" زەردەچەوە هاوکاردەبێت لە پرۆسەی هەرەسکردن و سنوردارکردنی هەوکردن لە لەشدا، لەگەڵ ئەوەشدا لە توشبوون بە شێرپەنجە و زەهایمەر دەتپارێزێت ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" باشتر وایە بەیانیان گەوچکێک زەردەچەوە بخرێتە سەر کوپێک چا یان قاوە، ئەوەش هاوکار دەبێت بۆ پاکردنەوەی لەش لە پێکهاتە زیانبەخشەکان، بەو مەرجەی رۆژانە خواردنێکی تەندروست و بڕێکی پێویست لە ئاو بخورێتەوە ".

هاوکات، ئەوەشخراوەتەڕوو:" سودێکی دیکەی زەردەچەوە ئەوەیە، پێست بە پاکی دەهێڵیتەوە و رێگر دەبێت لە گەشەسەندی زیبکە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا