وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە
کە وێنەی سەدام حسێن لە پرسەی محەمەد عورەیبیدا لە ژێر پێی میوانەکاندا داندراوە.
ماڵپەڕی "RT"ی روسی وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە
و ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەو وێنەیە لە بەردەم هۆڵی پرسەی محەمەد عورەیبیدا
داندراوە و میوانانی پرسەکە بەسەر وێنەکەدا دەچنە پرسەکەوە".
لەوێنەکەدا دەرکەوتووە لەبەردەم
هۆڵی پرسەکەدا وێنەیەکی گەورەی سەدام حسێن داندراوە و چەند کەسێکیش بە پێڵاوەوە و
لەسەری وەستاون.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەچەند رۆژی
رابردوودا محەمەد عورەیبی کە یەکێک بوو لەو دادوەرانەی سەدام حسێنی دادگاییکرد لە
تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.