عێراق و ئێران رووفاتی ٦٨ سەربازی جەنگی نێوانیان دەگۆڕنەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 08/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

لیژنەی نێودەوڵەتی رێکخراوی مانگی سور ئاشکرایکرد، عێراق و ئێران رووفاتی ٦٨ سەربازیان گۆڕییەوە کە لەکاتی جەنگی نێوان هەردوولا (١٩٨٠-١٩٨٨) کوژراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی نیسان، لیژنەی نێودەوڵەتی لە رێکخراوی مانگی سور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" رووفاتی پێنج سەربازی کوژراوی عێراقی و ٦٣ سەربازی ئێرانی لە رێگەی دەروازەی سنوری شلامجە لە نزیکی بەسڕە لە نێوان هەردوولا گۆڕدرانەوە ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" نوینەری هەردوو حکومەتی عێراق و ئێران لەگەڵ لیژنەی نێودەوڵەتی مانگی سور سەرپەرشتی گۆڕینەوەی رووفاتی کوژراوەکانیان کردووە ".

لیژنەکە ئەوەشیخستووەتەڕوو:" زیاتر لە ٣٠ ساڵ بەسەر کۆتاییهاتنی ئەو جەنگە تێپەڕبووە و هێشتا هەزاران خێزان لە هەردوولا چاوەڕوانی زانینی چارەنووسی رۆڵەکانیان دەکەن ".

  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا