سەرۆکی
جێبەجێکاری کۆمپانیای فەیسبووک ئاشکرایکرد، فەیسبووک چەند بەرهەمێکی نوێی دەنگی
هاوشێوەی کڵوب هاوس بۆ بەکارهێنەرانی فەراهەم دەکات.
مارک زۆکربێرگ، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای
فەیسبووک رایگەیاند:" لە پلانماندایە لە چەند مانگی داهاتوودا هەندێک
تایبەتمەندی دەنگی بە ناوی (ساوندبایتس) بۆ بەکارهێنەران فەراهەم بکەین و
کاریگەرییە دەنگییەکان و باشکردنی کوالێتی دەنگ زیاد بکەین ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" دەمانەوێت هاوشێوەی
وێنە و ڤیدیۆ وەک ئامرازێکی سەرەکی مامەڵە لەگەڵ دەنگیش بکەین و لە وەرزی هاوینی
داهاتوودا دەست بە ئەزموونی ژوری نامەگۆڕینەوەی دەنگی دەکەین ".