هەنار یەکێکە لە میوە بەتام و بەسوودەکان و خواستێکی زۆری لەلایەن مرۆڤەوە
بە گشتی لەسەرە.
شارەزایان بەهۆی ڤیتامینە جۆراوجۆرەکانەوە لەناو هەناردا جەخت لەسەر خواردنی ئەو میوەیە دەکەنەوە.
بەگوێرەی وتەی شارەزایان سوودەکانی هەنار بریتین لەمانە:
١- بەسوودە بۆ چالاککردنی کرداری هەرسکردن
٢- یارمەتی هاوسەنگ راگرتنی پەستانی خوێن دەدات
٣- بەسوودە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش
٤- مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر کەم دەکاتەوە
٥- کاریگەری هەیە لەسەر لەناوبردنی میکۆرب و بەکتریاکانی ناودەم
٦- بەسوودە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەمخوێنی
٧- مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات کەم دەکاتەوە