بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی
هەنگاو، تەنها لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ١٣ کەس لە بۆکان شەهیدکراون.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ
رایگەیاند:" سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتڵاعات لە ١٠ رۆژی رابردوودا لە شاری بۆکان تاوان دژی
مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن، بەشێوەیەک کە بە دەیان کەس کوژراون و برینداربوون و
ژمارەیەکی زۆریش لە خەڵک دەستگیرکراون و ئاوارەبوون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەگوێرەی ئەو
راپۆرتانەی دەست رێکخراوەکەمان کەوتووە، تەنها لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ١٣
هاوڵاتی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە شەهیدکراون و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی
ئەو شارەش برینداربوون، کە باری تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە".