کەشناسی: پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێننەوە و نمە باران دەبارێت

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەوروە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما کەمێک نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەمەش هەیە: سبەی پێنج شەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەدواى نیوەڕۆ و ئێوارە لەپارێزگاى سلێمانى وبەشێک لە ئیدارەى گەرمیان ئەگەرى کەمێک نمە باران دەبێت لە هەندێ کاتدا و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

زیاتر: ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرمی لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە 27 پلەیە و نزمترین پلە لە حاجى ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 14 پلەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا