خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ وەتسئاپ زیادکرا

هەمەرەنگ 23/05/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لەمەودوا بەکارهێنەرانی وەتسئاپ دەتوانن لە رێگەی خزمەتگوزارییەکەوە دەستکاری نامە نێردراوەکانیان بکەن.
کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی واتسئاپ دەکات رایگەیاند:" لەمەودوا بەکارهێنەرانی وەتسئاپ دەتوانن لە رێگەی خزمەتگوزاری چاککردنی نامەکانەوە دەستکاری نامە نێردراوەکانیان بکەن و چاکسازی تێدا بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەکارهێنەرانی بەرنامەی ناوبراو دەتوانن لە ماوەی ١٥ خولەکدا دەستکاری نامەی نێردراو بکەن، ئەویش لە رێگەی دەست لەسەر راگرتنی نامەکە و هەڵبژاردنی (دەستکاریکردن)ەوە".
شایەنی باسە ماوەیەک پێش ئێستا بەرنامەی تێلەگرام خزمەتگوزاری دەستکاریکردنی نامە نێردراوەکانی بۆ بەکارهێنەرەکانی خستبووەڕوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا