ئێران داوایەک ئاڕاستەی عێراق دەکات

عێراق 26/05/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی ئەنجامدا و تیایدا داواکارییەکی ئاڕاستە کرد.
ماڵپەری ئیسنای ئێرانی بڵاویکردەوە:" فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە پەیوەندییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی ئەو قەرزەی کرد کە حکومەتی عێراق داویەتی بە وڵاتەکەیان بۆ ئەو هاوڵاتییە ئێرانیانەی دەیانەوێت حەج ئەنجام بدەن لە ئەمداڵدا".
باسیلەوەشکرد:" هاوکات وەزیرە ئێێرانییەکە داوایکرد تا ئەو جێگەیەی دەتوانرێت، هاوکاری بانکی لەنێوان حکومەتی وڵاتەکەی و حکومەتی عێراقدا ئەنجام بدرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا