تەنێكی نامۆ لە ئاسمانی هیندستان بینرا و فڕۆكەی جەنگی ئاڕاستەی كرا

هەمەرەنگ 20/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەكانی هیندستان (بەهارات) رایگەیاند، بەهۆی بینین و فڕینی تەنێكی نامۆ لە ئاسمانی ئیمفالدا پایتەختی هەرێمی مانیپور چەند فڕۆكەیەك بەرەوڕووی ئاڕاستەكران.
بەپێی رۆژنامەی The Times of India ی هیندستانی، فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەكانی هیندستان (بەهارات) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" تەنێكی نامۆ كە لە ئاسمانی شاری ئیمفالدا بینراو دەفڕی، چەند فڕۆكەیەكی تایبەتی سەر بە فەرماندەییەكەیان بۆ ئەنجامدانی پەیجۆری رووە و ئاڕاستەی ئەو تەنە نامۆیە كران". 
ئاماژەی بەوەشكردووە:" هێزەكانی فەرماندەییەكە لەرێگای دوو فڕۆكەی هێرشبەر لە جۆری رافاڵ لێكۆڵینەوە و ئۆپراسۆنی نزیكبوونەوەیان لەو تەنە نامۆیە دەستپێكرد، بەڵام لەكاتی فڕیندا لە بەرزاییە نزمەكاندا، هیچ تەنێكی نامۆ بەدینەكرا". 
یەكێك لە بەڕێوەبەرانی فڕۆكەخانەی شارەكە رایگەیاند:" تەنەكە بۆ ماوەی زیاتر لە كاتژمێرك لە ئاسمانی شارەكە و لەدەوروبەری فڕۆكەخانەكە سوڕاوەتەوە، بەهۆیەوە بەشێكی زۆری گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەكە بەتەواوەتی وەستێندران، بەڵام بەهیچ شێوەیەك دەستی فڕۆكەوانی نەیانتوانی ئەو تەنە نامۆیە بەدی بكەن، سەرەڕای ئەوەی بە ڤیدیۆ ئەو تەنەیان تۆماركردووە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا