سودانی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی حەلبوسی رەتکردەوە

عێراق 20/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیران دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی حەلبوسی رەتکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی فیدڕاڵ رایگەیاند:" دوپاتی دەکەینەوە ڕێببازی حکومەت بۆ دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی سیاسی بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەل بە پێکهاتە و هێزە سیاسییەکانیانەوە و هاوتا لەگەڵ پابەندبوونەکانی حکومەت لە پشتیوانیکردن و بەردەوامیدان بە سەقامگیری سیاسی بە شێوەیەک کاریگەری لەسەر یەکگرتووی کۆمەڵگا نەبێت و کەشێکی سەقامگیر دابین بکات کە بەشداربێت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی بنیاتنان و گەشەپێدان".

باسی لەوەش کرد:" بۆیە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرانی پلاندانان و پیشەسازی و رۆشنبیری رەتکردەوە، بەو پێیەش دەست دەکەنەوە بە کارە جێبەجێکارییەکانیان بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلە خۆشەویستەکەمان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا