بانکی ناوەندی عێراق و گەنجینەی ئەمەریکا کۆدەبنەوە

ئابوری 20/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وا بڕیارە بەم زوانە بانکی ناوەنی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کۆببنەوە.

ئەمشەوی دووشەممە، ماڵپەڕی بغداد الیوم لە زاری سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند:" وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کۆببنەوە، کە تایبەت دەبێت بە دۆلار و کارکردنی بانکەکان لە عێراق".

پێشتریش، سەرچاوە حکومییەکان رایانگەیاند کە بانکی ناوەندی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری ئەمەریکا گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەو بانکانەی دەتوانن باڵانسەکانیان بە دۆلار زیاد بکەن بۆ ١٠ بانک، کە پێنج بانکیان لە رێگەی سیتی بانک و پێنجی دیکەشیان لەلایەن جەی پی مۆرگانەوە دەبێت.

هەر لە هەفتەی رابردووشدا، ئاشكرابوو کە ژمارەی ئەو بانکە عێراقییانەی باڵانسەکانیان بە یوانی چینی زیاد دەکەن لە رێگەی بانکی گەشەپێدانی سەنگافۆرەوە بەرزکراوەتەوە بۆ ١٣ بانک، بەدەر لەوەش چەند بانکێک باڵانس بە روپیەی هیندی بەهێزدەکەن.

ئەمە بەدەر لە رێککەوتنی نێوان چەند بانکێکی ئیماراتی و بانکی ناوەندی بۆ زیادکردنی باڵانسی بانکەکان بە درهەم، کە ئامانج لە  سەرجەم هەنگاوەکان پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆیە بەمەبەستی جێگیرکردنی بەهای دۆلار لە نرخی فەرمیدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا