بابەتی سەرەکی: قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکێتی لە هەموو
کاتێکی تر زیاتر یەک دەنگ و یەک هەڵوێست و یەک گوتارە.
راگەیەندراوی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
یەکێتی و لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال دەڵێت:" ئەم
یەکگرتوویەی یەکێتی بووەتە مایەی پتەوترکردنی پێگەکەی لەسەر هەردوو ئاستی هەرێم و
عیراق کە سەرەنجام بە قازانج و بەرژەوەندی میللەتی کورد دەشکێتەوە".
ئەمەشی وت: سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی یەکێتی لە موسڵ و کەرکوک و
بەغدای بە بەرجەستەبوونی ئەو یەکریزییەی ناو یەکێتییە.
چی تر: قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد:" ئومێد دەکرێت ئەو زنجیرە
سەرکەوتنانە، رەنگدانەوەیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا هەبێت".
زیاتر: ئەم قسانەی قوباد تاڵەبانی لەکاتێکدا بووە، کە ئەمڕۆ شەممە، شێخ جەعفەر شێخ
مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان و قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی
سەرۆک مام جەلال، لەگەڵ ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی هێزی یەدەکی پێشمەرگەی کوردستان
کۆبوونەوە