لە سلێمانی شێوازێکی نوێی کاری تاکسی جێبەجێ دەکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: لە سلێمانی کار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی کاری تاکسی لە رێگەی پێوەرەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە ساڵی داهاتووەوە پڕۆژەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کێ وتی: ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە دەڵێت:" بە پێی پڕۆژەیەک بەناوی (تاکسی میتەر)، كار بۆ ئەوە دەكرێت سەرجەم تاكسییەكان پێوەریان بۆ دابنرێت و لە قۆناغی یەكەمدا بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەبێت".

ئەمەشی وت: سەرەتا پڕۆژەکە لە سیتییەكان كاری پێدەكرێت كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە جێبەجێدەكرێت.

زیاتر: ئەو پڕۆژەیە ئامانج لێی رێكخستنەوەی نرخ و تەواوی زانیارییەكانە كە ئامێرێك لە داشبۆڵی ئۆتۆمبێلەكە دادەنرێت و سەرجەم زانیارییەكانی تێدا تۆماردەكرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا