یاریزانێکی پێشووی لیڤەرپول کۆچی دوایی کرد

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: رۆن یایتس، یاریزانی پێشووی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لە تەمەنی 86 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

زانیاری: رۆن یایتس، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی سکۆتلاندی لە ساڵی 1937 پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپولەوە کرد و لە هێڵی بەرگری یانەکە یاری دەکرد، لە ساڵی 1962 لەگەڵ یانەکەی جامی پلە دووی خولی تۆپی پێی ئینگیزییان بەدەستهێنا، لە ساڵەکانی 1963 و 1966یش خولی پلە یەکیان بەدەستهێنا.

زیاتر: هەر لە 1966 یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بە بەشداری رۆن یایتس گەیشتنە یاری کۆتایی و بەرامبەر بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دۆڕان.  

ئەمەش هەیە: رۆن یایتس تەنها دوو یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی سکۆتلەندا یاری کردووە، دوای وازهێنانیشی لە یاری تۆپی پێ بووەتە راهێنەر.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا