بابەتی سەرەکی: تاکو
ئێستا مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم کورتهێنانی هەیە و تیمی
وردبینی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕالی لە گفتوگۆدان.
کێ وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت:" پێشبینی دەكەین لە
ماوەی هەفتەیەك یاخود كەمتریش ئەو تێبینییانە چارەسەر ببن".
ئەمەشی وت: دوای چارەسەركردنی كێشەكە و كۆتاهاتن بە وردبینییەكان، ئەو
پارەیەی بۆ مووچەی مانگی هەشت ماوە، لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت.
کەی پارەکە دەنێردرێت: دەبێت پێش 15ی ئەم مانگە پارەكە لە بەغداوە
بگات، چونكە بەر لە 15 مانگ تێبینییەكان چارەسەر دەبن، دوای ناردنی پارەكەش وەزارەتی
دارایی راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت دەكات.