منداڵێک بەهۆی هەڵەی باوکییەوە گیانی لەدەستدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: لە ناحیەی تەقتەق پیاوێک بە ئۆتۆمبێلەکەی بە هەڵە منداڵەکەی خۆی کرد بە ژێرەوە، بەهۆیەوە منداڵەکە گیانی لەدەستدا.

کێ وتی: د. کامەران عەباس، بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە دەڵێت:" منداڵەكە لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکەدا بووە كە لە جۆری پیكاب بووە، باوكەکەش كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە منداڵەکەی نەبینیوە و بەسەریدا رۆشتوە".

زیاتر: منداڵەکە تەمەنی شەش ساڵان بووە و دوای رووداوەکە هێنراوەتە نەخۆشخانەی کۆیە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا