حکومەتی هێنایەدەنگ؛ سەردانی ئەکتەرێکی فیلمە رووتەکان بۆ ئێران هەرا دەنێتەوە

هەمەرەنگ 05/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دوای ئەوەی ژنە ئەکتەرێکی فیلمە رووتەکان سەردانی ئێرانی کرد و هەرای نایەوە، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە هاتەدەنگ.

لە رۆژانی رابردوودا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و ئەمەریکا مشتومڕێکی زۆریان بەخۆوە بینی، ئەوەش کاتێک ویتنی رایت، ژنە ئەکتەری ئەمەریکی فیلمە رووتەکان سەردانی تارانی کرد.

دواتر، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکەدا کە لە باڵەخانەی پێشووی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تاران چرکاندبووی، ویتنی نوسیبووی" لە ئێران رووبەرووی هیچ کێشەیەک نابیتەوە گەر پابەندی یاساکان بیت".

ئەمە هێندەیتر مشتومڕی درووستکرد تا ئەوەی گەیشتەوە بە گوێی حکومەتی ئێران، ئەوەبوو ئەمڕۆ دووشەممە ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەدا، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەو بارەیەوە رایگەیاند:" گەشتکردنی هاوڵاتییانی وڵاتانی دیکە بۆ ئێران تەنها لە رێگەی وەزارەتی داراییەوە دەکرێت، هاوکات، گەشتکردنی هاوڵاتییانی ئەمەریکا بۆ ئێران قەدەغەنەکراوە".

کەنعانی وتیشی:" من وەک خۆم ئاگاداری گەشتکردنی ویتنی رایت بۆ وڵاتەکەمان نەبووم".

هەروەها، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند:" رایت لەلایەن هیچ کەسێکەوە بانگهێشتی ئێران نەکراوە، بەڵکو خۆی داواکاری ڤیزای پێشکەشکردووە و پەسەندکراوە، سیستەمی پەسەندکردنی ڤیزەش ئاگاداری سرووشتی کارەکەی نەبووە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا