دادگای باڵای بەرازیل تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسی لە وڵاتەکەدا راگرت

هەمەرەنگ پێش 3 هەفتە

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دادگای باڵای بەرازیل فەرمانی راگرتنی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسى لە وڵاتەکە دەرکرد بەهۆکاری پابەند نەبوون بە فەرمانەکانی دادگاوە.

کێ وتی: ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە: بەپێی فەرمانەکەی دادگای باڵای بەرازیل، پلاتفۆرمی ئێکس لەسەرتاسەری وڵاتدا رادەگیرێت، تاوەکو ئەو کاتەى کۆمپانیاکە بە هەموو فەرمانەکانی دادگاوە پابەند دەبێت.

ئەمەش هەیە: لەوانەش پێبژاردنى بڕی 3.28 ملیۆن دۆلار و دیاریکردنى نوێنەری یاسایی بۆ ئێکس و ستارلینکی تایبەت بە گواستنەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە رێگەی مانگی دەستکرد لە بەرازیل.

زیاتر: بڕیارەکە پاش تەواوبوونی ئەو وادەیە بوو کە دادگا دیاریکردبوو بۆ ئەوەی کۆمپانیای ئێکس و ستارلینک، نوێنەری یاسایی خۆیان لە وڵاتەکەدا دیاریبکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا