کارتی شین بۆ یاری تۆپی پێ زیاد دەکرێت

وەرزش 08/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) رەزامەند بووە لەسەر بەکارهێنانی کارتی شین لە یارییەکانی تۆپی پێدا.

رۆژنامەی "تێلەگراف"ی بەریتانی ئاماژەی بەوەکرد، کارتی شین واتە دەرکردنی یاریزانێک بۆ ماوەی ١٠ خولەک، ئەگەر هەمان یاریزان لە یەک یاریدا دوو جار کارتی شین وەربگرێت، ئەوە بەشێوەی کۆتایی لە یارییەکە دەکرێتە دەرەوە.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا ئەنجومەنی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی رەزامەند بووە لەسەر بەکارهێنانی ئەو کارتە و بڕیارە بۆ یەکەمینجار لە وەرزی داهاتووی جامی ئینگلیزی بەکاربهێنرێت.

لە ئێستادا لە یاری تۆپی پێدا هەردوو کارتی زەرد و سور بەکاردەهێنرێن، کارتی زەرد بۆ ئاگادارکردنەوەی یاریزانە، کارتی سوریش بۆ دەرکردنی بەیەکجاری یاریزانەکەیە لە یارییەکەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا