راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا وەزارەتی دارایی عێراق بە پابەندنەبون بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی تۆمەتبار دەکات.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە: لە ساڵی رابردو وەزەراتی دارایی فیدراڵ یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنانی هەرێم نەناردوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی:

وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها لە ( ٤٨ ٪ ) شایستەی لەبەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە ( ٥٢ )گوژمە ناردووە. بەپێی کشف حسابی بانکیمان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەرێم / هەولێر، لە( ٢٠٢٤/١/١ تا ٢٠٢٤/١٢/٣١ ) وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەکۆی ( ٢٠،٩١٠،٤٦٣،٩٥٠،٠٠٠ ) تەنها ( ١٠،٠٢٦،٨٨٣،٥٤٤،٥٨٩ )دیناری ناردووە کە دەکاتە تەنها ( ٤٨ ٪ ) ی کۆی شایستەکانی هەرێم بە پێی یاسای بوودجەی گشتی عێراق. لەساڵی ( ٢٠٢٤ ) وەزارەتی دارایی فیدراڵ یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئەو تەمویلەشی بۆ مووچە ناردویەتی بەنزیکەیی دەکاتە مووچەی ( ١٠ ) مانگی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە تێکڕای ساڵەکە، وە ئەو پارەیەشی ناردویەتی بەپچڕ پچڕ و بە ( ٥٢ ) گوژمە گەیشتۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتما


Alternate Text

دوایین هەواڵ

"مەزڵوم عەبدی دێتە هەولێر"

کوردستان 39 خولەک پێش ئێستا

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا