بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە دەست بەدابەشکردنی شایستەی دارایی بژمێرەکان دەکرێت.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاماری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: رێکەوتی 20ـی 1ـی 2025، کە دەکاتە رۆژی دووشەممە لەڕێگەی لیژنەی دابەشکردنی مووچە لە تەواوی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەست بەپێدانی مووچە و میوانداری بەشداربوانی خولەکان دەکرێت.
ئەمەش هەیە: مووچەی مانگێک بریتییە لە 250 هەزار دینار، دوو هەزار دینار وەک رسوماتی لێبڕین دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و 80 هەزار دیناریش دینار وەک شایستەی بەشداریکردنی هەشت رۆژی خولی راهێنان وەردەگیرێت.
زیاتر: بەمەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکان، دەبێت وەرگر ئەم بەڵگانەی لای خوارەوە بهێنێت:
- ئەستۆپاکی پێدانەوەی تابلێت.
- کۆپی پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی.
*تێینی* : کەسی وەرگر دەبێت خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتن.