نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

ئابوری 09/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەكانی نەوتدا، نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

 بە پشتبەستن بە داتاكانی بازاڕی نەوتی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 41 سەنت مامەڵەی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 76 دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەم ناجێگیرییەی نرخی نەوتیش بۆ سزا سەپێندراوەكانی سەر روسیا و جەنگی ئیسڕائیل و چەكدارانی حەماس و هێرشەكانی نەسڕوڵا لە دەریای سوور دەگەڕێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا