بڕیارە كەمێكی دیكە و لە یاریگای ئۆڵێمپیكۆ-ی تایبەت بە ڕۆما نێرازووری رووبەڕووی گورگەكان ببێتەوە.
لەپێناو قایمتركردنی پێشەنگی ریزبەندی خولی سیریا ئا-ی ئیتاڵی، یانەی مارەشینەكەی میلان رووبەڕووی گورگەكانی پایتەخت دەبێتەوە.
یارییەكە لە كاتژمێر 08:00 خولەكی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و ئینتەر بۆ سەركەوتن و نزیكبوونەوە لە سكۆدێتۆ جەنگێك بەرانبەر كوڕەكانی دی رۆسی ئەنجام دەدات.
لە ئێستا ئاستی رۆما پاش گرتنەدەستی راهێنەرایەتی لەلایەن دی رۆسی-یەوە لە سێ یاری رابردوویاندا سەركەوتنیان بەدەستهێناوە و بە 38 خاڵ لە پێنجەمی رۆزبەندیدا دێت.
ئینتەر میلانیش بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیتاڵیادایە و یارییەك كەمتری ئەنجامداوە و بە چوار خاڵ لە پێش یوڤییەوە.