ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامدانی دەستدرێژیکردن تۆمەتبار دەکرێت

وەرزش 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: پۆلیسی سوید، کیلیان ئێمباپێ یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریاڵ مەدرید بە دەستدرێژیکردنە سەر خانمێکی سویدی تۆمەتبار دەکات.

کێ وتی: رۆژنامە فەرەنسییەکان بڵاویانکردەوە: کیلیان ئێمباپێ لەلایەن پۆلیسی سوید بەوە تۆمەتبارکراوە، کە لە کاتی مانەوەی لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتەکە دەستدرێژی کردووەتە سەر خانمێکی سویدی.

ئەمەش هەیە: رۆژنامەکان ئاماژەیان بەوەکردووە: پۆلیسی سوید هێرشبەرەکە فەرەنسیەکە بە تۆمەتباری سەرەکی ناساندووە و دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوە کردووە.

زیاتر: پۆلیسی سوید، سەردانی هۆتێلەکەی کردووە و ڤیدیۆ و بەڵگە پێویستەکانی پەیوەست بە رووداوەکە ئامادەکردووە.

چی دیکە: کەسانی نزیک لە هێرشبەرەکە تۆمەتەکان رەتتدەکەنەوە و بڕوایان وایە دروستکردنی ئەم کەیسە بۆ لێدانە لە یاریزانەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا