نزیکەی 20 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون

جیهان 12/02/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە دەریای ناوەڕاست بەلەمێکی کۆچبەران کە هەڵگری نزیکەی 20 کۆچبەر بووە، بێسەروشوێن بوو و تاوەکو ئێستاش هیچ سەرداوێک لەبارەیەوە دەستنەکەوتووە.
پاسەوانی کەناراوەکانی تونس رایگەیاند:" 17 کۆچبەر کە دەیانویست لە رێگەی بەلەمەوە بپەڕنەوە بۆ سنوورەکانی ئیتاڵیا، لە دەریای ناوەڕاستدا بێسەروشوێن بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەگوێرەی زانیارییەکان، لەناو بەلەمەکەدا منداڵێکی تێدایە کە تەمەنی پێنج ساڵە و بەلەمەکەش بەلەمێکی ماسیگرتنە، کۆچبەرەکان لە باکووری تونسەوە بەڕێکەوتبوون".
باسی لەوەشکرد:" گەڕان و پشکنینەکان بۆ دۆزینەوەی کۆچبەرەکان لە رێگەی ئاسمانی و دەریاییەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا هیچ سەرەداوێک بەدەستنەهاتووە".
شایەنی باسە رێگەی دەریای ناوەڕاست بە یەکێک لە مەترسیدارترین رێگاکان دادەنرێت کە کۆچبەران هەوڵدەدەن لە رێگەیەوە بە نایاسایی بگەنە سنوورەکانی کیشوەری ئەوروپا، هەروەها ساڵانە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لەو رێگەیەدا دەبنە قوربانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا